تابلۆی یادەوەری لە بەرلین
لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، حەوتەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەمال نەبەز دەکەینەوە، کە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ کردین . دوای تەنیا دوو ساڵ لە رۆژی ٢٠ئازاری ٢٠٢٠ دەزگەی جەمال نەبەز بە فەرمی دامەزراوە، ئەم حەوت ساڵەی دواماڵئاوایی یەکجارەکی جەمال نەبەز زەحمەت و کارێکی زۆر و فرەلایەنی ویست هەتا ئیمڕۆ.
ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا بەدەست هاتووە. بە ڕەچاوکردنی کەسایەتی و کاریکەرێتی و میراتی نەبەز، توانیمان لەم ساڵەی ڕابردوودا بە فەرمی ناوی دەزگاکەمان بگۆڕین. ئێستا بە زمانی ئەڵمانی وەقفی یاخود فاوندەیشنی جەمال نەبەز ناسراوە. سەرجەم ئەندامانی بەرپرس و چالاکی دەزگاکەمان دەنگیان بە گۆڕانکارییەکە دا. جەمال نەبەز زانایەکی لیبراڵ و جیهانی بوو کە شارەزای چەند زمانێک بوو و ئێمە پێمان وایە ئەو ناوە ئینگلیزییەی ئێستا دەزگاکەمان هەڵیگرتووە- کە بەپێی یاسای ئەڵمانیا دامەزراوە، وەک ڕێکخراوێکی قازانج نەویست ناسراوە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کاردەکات- بە تایبەتی لەگەڵ سەردەمی جیهانگیری ئێمەدا دەگونجێت.
ئێمە پێمان وایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی جیهانی زمانی ئینگلیزی، ئەم ناوە بە باشترین شێوە گوزارشت لە خەون و نیازەکانی جەمال نەبەز دەکات کە هەیبوو لە سەردەمی ژیانیدا و مەبەستەکانی ئەمڕۆی دەزگاکەش . سوپاسی ئەنجومەنی پیرانی بەرلین دەکەین بۆ پەسەندکردنی ناو گۆڕینەکە، ڕێگەی بە ئێمە، لەوەتەی دەزگاکەی جەمال نەبەز دروست بووە ، واقعی بوونمان تەنها بە بەکارهێنانی ناوەکەمان دان بە دەست ڕاگەیشتنە نێودەوڵەتییەکانماندا بنێین. تکایە سەیری بۆکسەکە بکەن لە ستوونی دەستی ڕاست، کە تێیدا باسی مانا و ئامانجی دامەزراندنی دەزگەی جەمال نەبەز دەکەین.
هەروەها تکایە سەیری ئەو پەیجە بکەن کە پەیڕەوی ناوخۆمان تێدایە. یادگارییەک بۆ جەمال نەبەز لە گۆڕستانی گەڕەکی نیوکۆڵن، Buckower Damm 148 12349 Berlin ، بە مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی گۆڕستانەکە و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیرانی بەرلین رێگە دراوە گڵکۆیەکی یادەوەری بۆ جەمال نەبەز دروستکراوە. ئەمەش بە مەرجی ئەوەی خێزانەکەمان دەستبەرداری لەو داوایە بکات کە لە ساڵی ١٩٥٨ تۆماری کردووە، لەو شوێنە کەسی تر بنێژرێت .
ئێستا بناغەی گڵکۆکەی جەمال نەبەز لە ناوەندا دانراوە. تێبینی دیزاین: بە ڕاوێژ کردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گۆڕستانەکە، دەتوانرێ هەر سێ گۆڕەکە بە کێلێکی یادگاری بۆ جەمال نەبەز لە ناوەنددا بگۆڕدرێت و دیزاین بکرێ. هیوادارین رێمان پێ بدەن لە داهاتوویەکی نزیکدا لە نێزیکی گڵکۆکان بتوانین کورسییەکی درێژ بە پێی یاسای گۆرستانەکە دابنێین. ڕوونکردنەوە سەبارەت بەو کێلانەی لەسەر گۆڕەکە ماونەتەوە هەروەها لە بەشی خوارەوەی ئەم لاپەڕەیەدا بەرچاوتان دەکەوێ ، بە تایبەت بۆ ئەوانەی ئارەزووی دەکەن "زانیاریی زیاتر سەبارەت بە دروستکردنی یادگارییەکە بزانن و کێلی گۆڕەکانی بۆ کێ تەرخانکراوە" دەبینن.
ڕەزامەندی وەک گڵکۆ دەشێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گۆڕستانەوە بدرێ، چونکە دەیان ساڵە رێگە نەدراوە لەم گۆرستانە هیچ کەسێکی تر بەخاک بسپێردرێت.
لەسەر پارکی گۆڕستانی نیوکۆلن/ بوکۆڤێردام ١٤٨، ١٢٣٤٩ بێرلین
Neukölln , Buckower Damm 148, 12349 Berlin
بە پێی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گۆرستان و پەسەند کردنی لەلایەن دەوڵەتی بێرلینەوە، تابلۆیەکی یادەوری بۆ جەمال نەبەز لە دروستکردندایە. پێشمەرجەکەی بریتی بوو لە کۆتایی هێنان بە بەخاکسپاردنی زیاتر لە شوێنی ئارامگەی ئەندامانی بنەماڵە کە لە ساڵی ١٩٥٨وە لەوێ بوونی هەیە، کە سەرکەوتوو بوو. بنەمای تابلۆی یادەوەرییەکەی جەمال نەبەز لە ناوەڕاستی شوێنەکەدایە. تابلۆکە سەرەتای مانگی دیسەمبەر جێگیر کرا..
تێبینی لەسەر شێوەسازی دا
بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتیی گۆڕستانەکە، توانرا لە ناوەڕاستی هەرسێ پارچەی ناشتنی هەڵبژێردراو تابلۆی یادەوەری تايبەت بۆ جەمال نەبەز دابنرێت. هیوا ئەوەیە ڕۆژێک لە نزیک یادگارییەکە بنکەی پارکی تایبەتی خۆی دەبێت.
ڕوونکردنەوەيەك سەبارەت بەو گڵکۆانەی لە شوێنی پارچەی ناشتن ماونەتەوە
لەم لاپەڕەی خوارەوەی، ئەوانەی ئارەزووی دەکەن، دەتوانين "زانیاریی زیاتر سەبارەت بە دروستکردنی تابلۆی یادەوری و گڵکۆەکان لە پارچەی ناشتنی هەڵبژێردراو بۆ کێ تەرخانکراوە" ببیننەوە. ڕێپێدان وەکوو تابلۆی یادەوری مومکین بوو، چونکە دەیان ساڵە لەم شوێنەدا هیچ ناشتنێک نەبووە.
نەخشەرێگەی گەیشتن بە شوێنی تابلۆی یادەوەرییەکە لە پارکی گۆرستانی نۆیکۆلنی شاری بێرل
ڕوونکردنەوەيەك سەبارەت بەو گڵکۆانەی لە شوێنی پارچەی ناشتن ماونەتەوە
ئەوە ناشتنی كۆزەی خۆڵەمێشی خاتوو ئێڤا کوچلەر بوو، لەدایکبووی دۆستاڵ، کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦ کۆچی دوایی کرد، بێوەژنەکەی گێرهارد کوچلەر کە لە ٨ی حوزەیرانی ١٩٦٦ کۆچی دوایی کرد و دایکی دوو منداڵ هێلموت (لەدایکبووی ٢٤.١.١٩٣٩ و لە ١١.٤.٢٠٢٢ کۆچی دوایی کرد) و هانێلۆر کوچلەر (لەدایکبووی ١.١.١٩٤٣)
بێهر بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی گێرد یانسن ساندەرز لە ساڵی ١٩٥٨ دەستی کەوت، لەو کاتەدا مێتا گۆڕی دایکی هێنریێت بێهر کە لە ساڵی ١٩٣٥ کۆچی دوایی کرد (کە دوو کچی هەبوو: مێتا و مارتا)، ڕووی لە گۆڕستانەكە كرد وبەردی گۆڕی دایکی لە تەنیشت ئەوانە دانا كە بۆ خۆی و هاوسەرەکەی لەوێ دروستی كردبوو
ئاوڕدانەوەیەک لە دیداری یادەوەری لە رۆژی ٤ی دیسەمبەری ٢٠٢١
دیسەمبەری هەموو ساڵێک بۆ دەزگەی جەمال نەبەز کاتێکی گرینگە، لەبەر ئەوەی رۆژی لە دایک بوونی و کۆچی دوایی ئەو تەنیا چەن رۆژێک مەودایان هەیە.
ئەمساڵ لە نێوان هەر دووک رۆژەکەدا، واتە ٤ی دیسەمبەر، دەزگەکەمان هەوڵی دا کە تابلۆیەکی یادەوەری بۆ جەمال نەبەز ئامادە کرد.
شانسمان هەبوو کە ئە رۆژە باران نەباری ئەگەرچی سارد بوو. ئەو چایەی هێنابوومان یارمەتیدەر بوو. پاشان هەندێ لە دۆستان گەلێک بیرەوەری دڵگەرمانەیان لە جەماڵ نەبەز گێرایەوە.










